لەیادی یەكەم ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی دا
ھاوڕێ و برای دڵپاكی من
ڕەوشتبەرزی خودان باوەڕ
دانەبڕاوی ناو جەماوەر
پێم ناڵێی ئەوھەمووماوە
كەی بێ یەك ھەنگاون ناوە
تۆكەی بێ من چووی بۆسەفەر
من كەی بێ تۆ ڕێم گرتەبەر
خێرە كە بێ ماڵاوایی
من دەسپێری بەتەنیایی
نازانی منی ئاوارە
بێ تۆییم چەند پێوە دیارە ؟
نازانم خۆت تامەزرۆ بووی
بۆلای باوان دڵ بەسۆ بووی
یان گڵ ئێرەیی پێ بردین
كە ئاوا زوو لێكی كردین
بەڵام ئەی ڕووناكی چاوم
خۆمن لە تۆ دانەبڕاوم
دوو كێل وخاكی سەرگڵكۆ
نابنە پەرژینی من وتۆ
ئەگەرچی زوو پێت گەیشتم
بەڵام درەنگ تێت گەیشتم
دەمزانی ئاوێتەی دڵی
بەس نەمدەزانی كە گوڵی
دەمزانی چەند دلۆڤانی
لێ ئەركی تۆم نەدەزانی
ئێستا زانیم بۆ كردگار
ناشتنی تۆی خستە بەھار
تا وەك نەمام بچییە ژێرگڵ
تا كوردستان پڕبێ لە گوڵ
حسن دانشفر
