به‌نداوی دووكان پڕ ده‌بێت

به‌نداوی دووكان پڕ ده‌بێت

ئەمڕۆ ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان 510.4 مه‌تر لە ئاستی ڕووی دەریاوە و لە 511 مه‌تریش بەنداوەکە پڕ دەبێ، به‌و پێیه‌ش ته‌نها کەمتر لە 60 سم ماوە و دەریاچەی دووکان به‌ ته‌واوه‌تی پڕ ببێت.

بەپێی بەدواداچوونێك بۆ ئاستی ئێستای ئاو لە بەنداوی دووکان، دەرکەوتووە بە کەمتر لە 60 سم، ئاو لە (سپێل وای بیڵ ماوثی) بەنداوەکە سەر ڕێژ دەکات.

ئێستاش بڕی ئاو لەدەریاچەکە نزیک دەبێتەوە لە ئاستی پێویستی توانای بەنداوەکە بۆ گلدانەوەی ئاو، کە حەوت ملیار مەتر سێجایە .

سەرڕێژبوونی ئاو لەبەنداوی کۆڵەسەی ئێران و ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووه‌، بەنداوەکەی لە پڕبوون نزیک کردووه‌ته‌وە.

ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتیی بەنداوی دووکان بەردانەوەی بڕی ئاوی لە بەنداوه‌کە زیادی کرد بۆ 350م3 لە هەر چرکەیەکدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا بڕی ئەو ئاوەی لە هەر چرکەیەکدا دەڕژێتە بەنداوەکە 1538 م3 یه‌، کە زیاترە لەچوار ئەوەندەی بڕی ئاوی دەرچوو لە بەنداوەکە، ئەوەش وای کردووە لە ماوەیەکی نزیکدا بەنداوەکە پڕ ببێ.

بەرپرسانی بەنداوەکە قسه‌یان كردووه‌ و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌ بەنداوەکە لەڕووی هونەرییەوە ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.

زیادکردنی ئاوی بەردراوەش لە بەنداوەکە بە پلانێک دەبێ، کە زیانی بۆ پڕۆژە گەشتیارییەکان و هاووڵاتیان کەمتر بێتەوە.
k24-
Top