د.فوئاد حوسێن پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی و ژمارەیەك لە ئەندامانی کرد

	 د.فوئاد حوسێن پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی و ژمارەیەك لە ئەندامانی کرد
ئەمڕۆ د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری-وەزیری دارایی پێشوازی لە ڕەعەد حەمودی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق وكاپتن فەلاح حەسەن سەرۆكی دەستەی كارگێڕی یانەی زەوڕا كرد.

لەم دیدارەدا باس لە كار و چالاكیەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و دەستكەوتەكانی و ئەو چالاكی و بەشداریكردنانە كران كە یەكێتیەكانی سەر بە لیژنەكە ئەنجامی دەدەن لە پاڵەوانێتیە نێوخۆیی و دەرەكیەكان و گرنگترین ئەو گرفتانەش خرانە ڕوو كە دێنە بەردەم ئەم لیژنەیە.

هاوكات باس لەو بەخشینە كرا دە دراوەتە لیژنەی ئۆڵۆمپی و لە یاسای بودجەدا باسی لێوە كراوە و تیشك خرایە سەر ئەو ڕێ وشوێنانەی دەگیرێنە بەر بۆ پێشخستنی بواری وەرزش لە بوارە جیاجیاكان دا..
kdp-
Top