چوارشەممەی دابێ پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
ھەردی عومەر، بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پشانگاکە لە ١٣ی ئەم مانگەدا کراون."
چواردەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت و، ٢١ وڵاتی دەرەوە و ٣٠٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب تێیدا بەشدار دەبن.
ناوبراو گوتیشی: "٥٠ دەزگای بیانی و ٢٠٠ دەزگای عەرەبی و ٤٠ دەزگای کوردی لە پێشانگاکەدا بەشداری دەکەن."
هەردی عومەر ئاماژەی بەوەش کرد: "نزیکەی یەک ملیۆن کتێب نمایش دەکرێن، ڕێگری لە ھەموو ئەو کتێبانە کراوە کە بیری توندڕەوی بڵاو دەکەنەوە."
شایانی باسە ڕۆژانە چەندین چالاكیی جۆراوجۆری ڕۆشنبیری بە بەشداریی نووسەران و ڕۆشنبیرانی ناوخۆ و دەرەوە لە پێشانگەکەدا بەڕێوە دەبرێن.
kdp-
