بنەماڵەی سەید كاكە ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە
بارزان سەید كاكە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) ڕوونكردنه‌وه‌یەكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە "ماڵپه‌ڕێكی نابه‌رپرس، هه‌واڵێكی بێ بنەما و مه‌به‌ستداری بڵاو كردووه‌ته‌وه، گوایه دوای سه‌ردانی كاك كۆسره‌ت و شاندی یاوه‌ری بۆ لای سەید كاكە، نه‌وزاد هادییش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سەردانی سەید كاكەی كردووە، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كاك نه‌وزاد له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا، ده‌یان جار تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی به‌سه‌ر كردووەته‌وه و زۆترین جاریش سه‌ردانی سەید كاكەی كردووه".
هەروەها لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە "باوكم (سەید كاكە) زۆر ڕێز له نه‌وزاد هادی ده‌گرێ و دڵخۆش ده‌بێ به دیداری، بۆیه ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستی و پێویسته دۆستایه‌تی و دیداره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێكه‌ڵ به ململانێیه سیاسییه‌كان نه‌كرێن".
باسنيوز
