وێنەی بەرپرسێکی باڵای عێراق لە بارودۆخێکی ناشیاو بڵاو دەبێتەوە

وێنەی بەرپرسێکی باڵای عێراق لە بارودۆخێکی ناشیاو بڵاو دەبێتەوە
وێنەی بەرپرسێکی باڵای عێراق لەبارودۆخێکی ناشیاو بڵاو دەبێتەوە و توێژەرێمی یاسایی داوای چارەسەر دەکات.

رۆژنامەنووسانی ئامادەبوو لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی، وێنەی ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسی باڵایان گرتووە و بڵاو کردووەتەوە، کە لەکاتی وتارەکانی کۆبوونەوەکە خەویان لێ کەوتووە.

یەکێک لەو بەرپرسانەی لە کۆبوونەوەکە خەوی لێ کەوتووە، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە، کە لە کاتی وتاری سەرۆکی وڵاتەکەی، لەسەر کورسییەکەی خۆی خەوی لێ کەوتووە.

حوسام ئەلحاج، میدیاکار و توێژەری یاسایی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، نووستنی فالح فەیاز لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان زیاتر بووە و پێویستیی بە چارەسەرێک هەیە.

رۆژی یەکشەممە 31-3-2019، لوتکەی عەرەبی (خولی 30ـەم) بەبێ بەشداریی هەموو سەرۆک، شا، میر و سوڵتانەکانی عەرەب، لە تونس ساز کرا.










باسنيوز
Top