بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیلام و کرماشانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیلام و کرماشانی هەژاند
بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی ئێران، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوژمی 5.2 بە پلەی ڕیشتەر شاری سۆماری سەر بە قەسرشیرینی لە پارێزگای کرماشان هەژاندووە و هاوکات شارەکانی ئیلامیشی گرتووەتەوە.

ماڵپەڕی (فارسنیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو بوومەلەرزەیە کە بە گوژمی 5.2 بە پلەی ڕیشتەر بووە، کاتژمێر 2:14 خولەک بە کاتی ئێران لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕووی داوە و نزیکترین شوێنەکەی بە دووریی 22 کیلۆمەتر، واتە سەنتەرەکەی شاری سنووریی سۆمار بووە.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتە هاوکات لەگەڵ ئەوەی شەپۆلێکی زۆری باران و لافاو پارێزگای ئیلامی گرتووەتەوە، ئەو بوومەلەرزەیەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هێڵەکانی تەلەفۆن لە ئیلام بپچڕێن و باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە و خەڵک لە دۆخێکی شپرزە و ناجێگیر دان.

میدیاکانی ئێران باسیان لەوە کردووە ئەو بوومەلەرزە پارێزگای ئیسلامیشی هەژاندووە و لە هەندێ سەرچاوەی دیکەش ڕایان گەیاندووە لە مەریوان لە پارێزگای سنەش هەستی پێکراوە.

هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک شاری بەغداشی گرتەوە و گومان دەکرێت هەمان بوومەلەرزە بێت کە لە ئیلامی داوە.










باسنيوز
Top