یەکگرتوو: عادل عەبدولمەھدی لەوە گەیشتووە کە پارتی حزبێکی مەرکەزییە
جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ”هەمان شێوازی کارکردن لەگەڵ کابینەی ئێستای حکوومەتی هەرێمی کوردستان “ لەگەڵ کابینەی نوێ“ دەکات.
جەمال کۆچەر هەروەها رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی ناتوانێ هیچ کایگەرییەک بخاتە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە ”تا ئێستا نەیتوانیوە“ کابینەی حکوومەتەکەی خۆی بە تەواوی پێک بهێنێت و عەبدولمەهدی دەیزانێ، کە پارتی حزبێکی مەرکەزییە و گۆڕینی سەرۆکی کابینەکان و کەسایەتییەکانی، هیچ گۆڕنکارییەک لە هەڵوێستی ئەو حزبە دروست ناکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەپێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند، ”دەبێ لە ساڵی 2019 (ئەمساڵ) پرسی شنگال، ماددەی 140ـی دەستوور، بودجە و پرسی پێشمەرگە چارەسەر بکرێ و هەنگاوی جددیان بۆ بنرێت.
باسنيوز
