بەھۆی داڕمانی شاخێک ڕێگەی نێوان پشدەر و چۆمان گیرا
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "بەشێکی شاخی کورتەک لە ئاستی لۆفەکانی کورتەک داڕماوە و بەھۆیەوە ڕێگەکە گیراوە".
گوتیشی: "بۆ پاککردنەوە و کاری پێویست و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، تیمەکانمان دەنێرینە شوێنەکە، بۆیە داواکارین لە شۆفێران تا چارەسەربوونی کێشەکە، ئەو ڕێگەیە بەکار نەھێنن، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن سوود لە ڕێگەی ڕانیە ـ وەرتێ ببینن".
باسنيوز
