وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێکی دەرکرد
ئەمڕۆ دووشەممە 1/4/2019، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە بۆ بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی خێرا و بەپەلە بۆ خۆ دوورخستنەوە لە مەترسییەكانی لافاو، وەزارەتی دارایی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی پارێزگاكانی بەسڕا و میسان لەلایەن وەزارەتەوە رادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەم دوو پارێزگایە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 102ی ساڵی 2019ـەیە.
باسنيوز
