بەپێی ماددەی 140 دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێتەوە و سەرژمێری تێیدا ئەنجامبدرێت
له‌و باره‌یه‌وه، كەمال كەركوكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و گەرمیان رایگه‌یاند، ئەگەر بەر له ھەڵبژاردن ئەم ھەنگاوانە نەگیرێنە بەر، خەڵكی كەركووك نەفرەت لەوانە دەكەن، كە ھەڵبژاردنەكە بەم شێوەیە لە شارەكە ئەنجام دەدەن.
گوتیشی: ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێك بكرێت ته‌عبیر له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووك بكات. ئه‌و بابه‌ته تا ئێستا له ئارادا نییه. پێویسته بارودۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه. سه‌رژمێری بكرێت. هه‌ڵبژاردن دوای سه‌رژمێری بكرێت.
بە گوێره‌ی پڕۆژە یاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كەركووكیش لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە ھەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدەدرێت.
K24 –
