سوپەرسێڵ" چییە؟

سوپەرسێڵ

بەهۆی زیادبوونی شێ لە هەوادا و خێرایی با، هەوری سوپەرسێڵ دروست دەبێت.

سوپەرسێڵ هاوڕێ لەگەڵ هەورە بروسکە بارانێکی بەخوڕ دەبارێنێت و بەشێوەیەکی گشتی دوو بۆ چوار کاتژمێر دەمێنێتەوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە بارەی ئەو هەورە چڕەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەراگەیاند: "سوپەرسێڵ دەبێتە بارانی بەلێزمە، ماوەیەکی کەم دەخایەنێت و جێگای مەترسی گەورە نابێت، بەڵام رەنگە لە هەندێک شوێن ئاستی ئاو بەرزببێتەوە و لافاو دروست ببێت".

گووتیشی: "تا سبەی دوو شەممە ئەو تەوژمە هەورە چڕە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

سوپەرسیڵ دەکرێت بە هۆی پاڵەپستۆی بەرز و نزم دروست ببێت، سوپەرسێڵی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست دروستبووە و چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت.
k24-
Top