ئێران ڤیزای بێبەرامبەر دەداتە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان

ئێران ڤیزای بێبەرامبەر دەداتە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان

سەعدوڵڵا مەسعودیان، کونسوڵى ئێران لە سلێمانى رایگەیاند: "ئێمە چەند جۆرە ڤیزامان ھەیە، ھاووڵاتیانی عێراق دەتوانن ھاتووچۆی ئێرانی پێبكەن، ھیوادارین عێراق وەڵامی ئەو پێشنیازەمان بداتەوە و رەزامەندبێت، كە ھاووڵاتیان بتوانن ڤیزای 3 مانگ و 6 مانگ و ساڵێك بەبێ بەرامبەر وەربگرن".

گوتیشی: "ئێمە لە سبەینی 1/4/2019، ڤیزای بێبەرامبەر دەدەینە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان، دەتوانن دوای سێ مانگ سەردانی لێدانی ڤیزا سەردانی ئێران بكەن و مانگێك لەوێ بمێننەوە، ھیوادارم ھەرێمی كوردستانیش وەك ھەنگاوی ھاوتا ئەو 25 ھەزار دینارەی لە ھاووڵاتیانی وەردەگرێت لەكاتی سەردانیان بۆ ھەرێمی كوردستان نەھێڵێت و پارەكە وەرنەگیرێت".

کونسوڵى ئێران لە سلێمانى راشیگەیاند: "خۆشبەختانە لە رێگەی نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئێران پێیان راگەیاندین، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھاتنی رێنماییە نوێیەكان، ئەوانیش ئەو 25 ھەزار دینارە لە دەروازە سنوورییەكان لادەبەن".

داواشی لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان كرد: "پەلە نەكەن لە وەرگرتنی ڤیزا و قەرەباڵغی دروست نەكەن، چونكە ئەو پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت".
k24-
Top