ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە بە تەواوی بەربەست كرا

ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە بە تەواوی بەربەست كرا

ڕێگەی سلێمانی ـ تاسڵوجە بەتەواوه‌تی بەڕوی هاتوچۆدا به‌ربه‌ست كرا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیش شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و چەند زانیاریەكیش لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، له‌ ئه‌نجامی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی ڕوی لە سەنتەری شار و ناوچەكانی دەوروبەری كردوە، ڕێگەی سلێمانی ـ تاسڵوجە بە دیاریكراویش لە دوای مەعرەزی علوجەكانەوە بەرەو تاسڵوجە، بەهۆی كۆبونەوەی ئاوێكی زۆر تێیدا بە تەواوی بەربەست كراوە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەكات، ڕێگەی هاتن لە تاسڵوجەوە بەرەو سلێمانی بووه‌تە دوو ئاراستە، بەو واتایەی شۆفێران هەر بەو ڕێگایەدا دەتوانن بەرەو تاسڵوجەش بڕۆن، بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ش لە یوتێرنی نزیك مەعرەزەكانەوە، پێویسته‌ شۆفێران بچنە شەقامی هاتن بەرەو سلێمانی ‌و پێچەوانەی ئاراستە بەرەو تاسڵوجە بڕۆن.

هاتوچۆ داوا لەشۆفێرانیش دەكات پابەندی خێرایی بن، چونكە شەقامەكە بووه‌تە دوو ئاراستە و هەردوو سایدی هاتن‌ و چۆن بەرەو سلێمانی ‌و لە سلێمانیشەوە بەرەو تاسڵوجە هەر لە سەر ئەو شەقامەیە.
k24-
Top