باری نائاسایی له‌ پارێزگای سنه‌ راگه‌یه‌ندرا

باری نائاسایی له‌ پارێزگای سنه‌ راگه‌یه‌ندرا
ئەمرۆ یەكشەممە بە ھۆی ئەگەری ھاتنی لافاو باری نائاسایی لە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان راگەیاندرا و سه‌رجه‌م لایەنە پەیوەندیدارەكانى ئه‌و پارێزگایه‌ خراونەتە حاڵه‌تی ئامادەباشییەوە.

حیشمەتوڵا سەیدی، سەرۆك شارەوانی سنە رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراو لە ھەندێك شوێنی شار و لە بناری كێوی ئاویەر ھاتوچۆی ئوتومبیل قەدەغەكراوە.

ھاوكات وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، چه‌ند كه‌مپێكیان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی لافاو زیانیان پێ بگات.

شەپۆلێكی دیكەی باران بارین رووی لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان كردووه‌، پێشبینیش ده‌كرێت، تا كۆتایی ئه‌م ھەفتەیه‌ بەردەوام بێ.
k24-
Top