باری نائاسایی له پارێزگای سنه راگه‌یه‌ندرا
حیشمەتوڵا سەیدی، سەرۆك شارەوانی سنە رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراو لە ھەندێك شوێنی شار و لە بناری كێوی ئاویەر ھاتوچۆی ئوتومبیل قەدەغەكراوە.
ھاوكات وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، چه‌ند كه‌مپێكیان بۆ ئه‌و خێزانانه ئاماده كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی لافاو زیانیان پێ بگات.
شەپۆلێكی دیكەی باران بارین رووی لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان كردووه، پێشبینیش ده‌كرێت، تا كۆتایی ئه‌م ھەفتەیه بەردەوام بێ.
k24-
