له‌ باكووری كوردستان زیاتر له‌ 10 كه‌س بوونه‌ قوربانی هه‌ڵبژاردنه‌كان

له‌ باكووری كوردستان زیاتر له‌ 10 كه‌س بوونه‌ قوربانی هه‌ڵبژاردنه‌كان

لەشارەکانی دیاربەکر و مەلاتیا و دیلۆکی باكووری كوردستان شەڕ لە نێوان دەنگدەران روویدا و بە هۆیانەوە 5 كەس گیانیان لەدەستدا و 6ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە شاری مەلاتیای باکووری کوردستان, شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەندام و لایەنەگرانی ئاکپارتی و پارتی سەعادەت روویدا, لە ئەنجامدا دوو ئەندامی پارتی سەعادەت کوژران.

لە ناوچەی باخلەری دیاربەکریش بەهۆی روودانی شەڕ لەنێوان لایەنگرانی پارتەکان لە کاتی دەنگدان 5 هاووڵاتی بریندابوون، دواتر یەکێك لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

هاوکات ئێواری ئەمڕۆش لە شاری دیلۆك شەڕ لەنێوان لایەنگرانی دوو موختار روویدا, بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگاكانی باكووری كوردستان و توركیا ده‌ستیان پێكرد، له‌ كاتژمێر 4ى ئێواره‌ ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا داخران. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ هه‌لاوێر كراون، ئاكپارتی له‌ پێشه‌وه‌ی پارته‌كانی دیكه‌یه‌.
k24-
Top