له په‌روه‌رده‌ی کۆیە سبەی کرایە پشوو
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه رایگه‌یاندا، بۆ سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری ئه‌و قه‌زایه كراوه‌ته پشوو، ته‌نیا دیوانی په‌روه‌رده نه‌بێت، كه ده‌وامه‌كه‌ی ئاسایی ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لەبەر تێکچوونی زۆربەی ڕێگا و بانەکان و مەترسی زیاتر بۆ کاتەکانی داهاتوو، سبەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1/4/2019 كراوه‌ته پشوو، ئه‌مه‌ش له پێناو سەلامەتی زیاتر بۆ مامۆستایان، خوێندکاران و هاووڵاتیانی سنووری كۆیه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆش به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا، ده‌وامی فه‌رمی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كرابووه پشوو.
k24-
