كوردستانیان داوا ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان په‌له بكرێت
هاووڵاتیانی كوردستان بوونی سه‌رۆكی كوردستان بۆ پێگه‌ی به‌هێز و دیپلۆماسیی هه‌رێمه‌كه‌یان به گرنگ ده‌زانن. لهوبارەیەوه ته‌رزه محه‌مه‌د له شاری سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگه و كۆڵه‌كه‌ی حوكمڕانیی كوردستانه و كۆمه‌ڵێك حزب هه‌ن له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی خۆیاندا ڕاستگۆ نه‌بوون، كه پێشتر داوایان ده‌كرد سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام ئێستا له كاتی گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هۆڵی په‌رله‌مان به‌جێ ده‌هێڵن".
پارێزه‌ر كارزان سه‌لام لهوبارەیەوه گوتی: "كوردستان پێویستی به سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار بن له كاراكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌له بكرێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، پاشان سه‌رۆكی كوردستان كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕابسپێرێت كه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێك بهێنێت، چونكه هاونیشتمانیان چاویان له پڕۆژه و خزمه‌تكردنه".
له ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هاویشتووه له فراوانكردنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دنیا. سه‌لام گوتیشی: "له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له هه‌رێم، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، بۆیه گرنگه كوردستان سه‌رۆكی هه‌بێت و پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ببرێت".
به‌هۆی پێگه و جوگرافیای كوردستان له ناوچه‌كه‌دا وڵاتانی دنیا گرنگیی پێ ده‌ده‌ن، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، شیڤان كوردستانی له شاری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات: "هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و گرنگه له ناوچه‌كه و بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ قۆناغه‌كانی ئێستا و ئایندهی ناوچه‌كه گرنگه، لەمەڕ پاراستنی سەروەری نیشتمان و پارێزگاریکردن لە هاونیشتمانیانی کوردستان، پێگە و مەکانەتی سەرۆکایەتی هەرێم نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی کوردستانە بۆ ڕای نێودەوڵەتی".
بژار خالید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لیژنه‌ی یاسایی، كۆبوونه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوە برد كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانەوە ئاراسته‌ی كرابوو، مادده به مادده قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندمان كرد و ڕاپۆرتی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرد".
بژارخالید گوتیشی: "ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و به‌پێی هه‌مواری یاساكه سه‌رۆكی كوردستان تاوه‌كو نووسینه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت".
ناوبراو گوتی : "ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه ڕۆژی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دیاری بكات".
kdp-
