"دەبێ کاکەییەکان کورسییان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان هەبێت"
شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "پارتی بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە تەرخانکردنی کورسی بۆ کاکەییەکان لە ئەنجومەنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکات، ئەوانیش مافی خۆیانە وەک پێکهاتەکانی دیکە نوێنەری خۆیان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان هەبێت."
دووبەردانی دەڵێ: "ئێمە لە لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان، لەگەڵ لیژنەی یاسایی واژۆمان کردووە و دەنگیشمان لەسەر داوە، چاوەڕوانی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەکەین."
ناوبراو ڕایشیگەیاند: "بڕیارە لە سێ پارێزگای نەینەوا و کەرکووک و دیالە کورسیی کۆتا بە کاکەییەکان بدرێ، چونکە کاکەییەکان لەو سێ پارێزگایەدا هەن و ژمارەیان زۆرە."
kdp-
