نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شاندێكی په‌یمانگه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاشتی ده‌كات
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی هاوكاریه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی نووسینگه‌كانیان و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی شه‌ڕی داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هاوكار ده‌بن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌و ناوچانه‌ی ئاواره‌كان لێی هاتوون و نیگه‌رانییان بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌وه له ناوچه‌كانیان ده‌ربڕی و له‌مباریه‌وه دیالۆگێكی جددییان له‌نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا به پێویست زانی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دڵنیای كردنه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و دیالۆگ له‌نێوان پێكهاته جیاجیاكان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌دات.
پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌ش كرد كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر كراون و له داهاتووشدا له‌سه‌ر كێشه‌كانی دیكه گفتوگۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵێكی جددی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
