یەکێتیی قوتابیانی کوردستان: لە هەوڵداین دەرماڵەی قوتابییان بگەڕێنینەوە
سەنگین ئەحمەد، بەرپرسی کاروباری یەکێتی قوتابیانی کوردستان ڕايگەیاند: "ئێستا کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابیان دەکەین و لە هەوڵەکانمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوامین، بەڵام حکوومەت باس لەوە دەکات کە ئێستا تۆزێک باری دارایی باش بووە و پاشەکەوت هەڵگیراوە، هەروەها لە داهاتوودا خەریکی ئەوە دەبین کە دەرماڵەی قوتابییان بگەڕێنینەوە“.
بەرپرسی کاروباری قوتابیانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: "لەگەڵ خۆپیشاندان و بایکۆتی قوتابییاندا نین، لەبەر ئەوەی تەنیا یەک مانگ و نیو دەوامی خوێندن ماوە، بۆیە دەبێ کار لەسەر ئەوە بکرێت ئەو شوێنانەی بەهۆی لافاو بارانەوە دەوامی تێدا وەستێنراوە دەست پێ بکاتەوە“.
لەبارەی ئەوەی ئاخۆ پێدەچێ بۆ ئەمساڵی خوێندن دەرماڵەکە خەرج بکرێتەوە؟، سەنگین ئەحمەد گوتیشی: "بە دووری دەبینین کە وابێت".
باسنيوز
