پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا بهرنامهى كاری دانیشتنی ژماره (4)ی خۆی بڵاو كردەوە، كە رۆژی سێشهممە 2/4/2019، ئەنجام دەدرێت، تێیدا لە دانیشتنەکەدا خوێندنهوهى دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنهوهی دامهزراوهی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەندکردنی دەستوور و خستنەڕووی ڕاپۆرتی لێژنەی یاسایی بەپێی حوکمی مادەکانی (88 و 89) لە پەیڕەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەکرێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردووەتەوە، کە دانیشتنەکە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و داواش لە گشت پەرلەمانتاران کراوە کە لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبن.
باسنيوز
