سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پارتی تورکمان ئیللی کۆ بوونەوە

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پارتی تورکمان ئیللی کۆ بوونەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پارتی توركمان ئیللی کۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 31/3/2019، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە ڕیاز ساری كەهیە، سەرۆكی پارتی توركمان ئیللی كرد و تێیدا دووپات لە كاركردن بۆ پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوانیان کرایەوە.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی پارتی توركمان ئیللی سوپاسی هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانیی كرد لە پشتگیریكردنی مافی توركمان و پێكهاتەكانی تر لە قۆناغە جیاجیاكان و نووسینەوەی دەستووری عێراق و هەروەها لە ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە لێكتێگەییشتن و ڕاوێژی لایەن و پێكهاتەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەروەها ئەوەیش دووپات كرایەوە كە بەرژەوەندیی هەموو نەتەوە و ئایینەكان لە دژایەتیكردنی توندڕۆیی و كاركردن بۆ پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوانیان دایە.

پەیوەست بە چارەنووس و بارودۆخی كەركووكیش تەئكید لەوە كرایەوە كە كەركووك پێویستە ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و پاراستن و بەڕێوەبردنی كەكووكیش بەدەست خودی كەركووكییەكانەوە بێت.











باسنيوز
Top