پۆلیسی سۆران سێ کەس بەتۆمەتی بریندارکردنی هاووڵاتییەک دەستگیر دەکات

پۆلیسی سۆران سێ کەس بەتۆمەتی بریندارکردنی هاووڵاتییەک دەستگیر دەکات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕای دەگەیەنێت، سێ کەس بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە 31/3/2019، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا هاتووە، "سێ کەس بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک دەستگیر کراون، کە بۆ دزیکردن چوونەتە سەر ماڵەکەی و دوای ئەوەی خاوەنی ماڵەکە بەرگری کردووە، ئەوا برینداریان کردووە".

هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە کاتژمێر 2ی شەوی ڕابردوو لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆرانەوە پۆلیسی ئێشکگری سۆران لەو ڕووداوە ئاگادار کراوەتەوە، دوای ئەوەی پۆلیس گوتەی و سکاڵای بریندارەکەی وەرگرتووە، دواتر دەستی بە لێکۆڵیەوە کرد، سەر ئەنجام هەر سێ تاوانبارەکە بە ناوەکانی (ه. م، ر. م، و.ر) دەستگیر کران.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانبارەکاندا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، ئێستا بە پێی مادەی(31\406) بەند کراون.










Top