بەبیانووی بکوژی ئیمام کازم هەوڵی گۆڕینی ناوی شەقامێکی هەرە ناسراوی بەغدا دەدرێت

بەبیانووی بکوژی ئیمام کازم هەوڵی گۆڕینی ناوی شەقامێکی هەرە ناسراوی بەغدا دەدرێت
بە بیانووی ئەوەی ناوی بکوژی ئیمامێکی شەعەمەزهەبەکانە، هەوڵی گۆڕی ناوی شەقامێکی هەرە ناسراوی شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەدرێت.

سامی عەسکەری، سەرکردەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، هاڕوونە رەشید بکوژی ئیمام موسا بن جەعفەری ناسراو بە ئیمام کازم، ئیمامی 12ـەمی شیعەکانە.

سامی عەسکەری داوای کردووە ناوی شەقامی رەشید لە بەغدا بگۆڕدرێ، چونکە ناوی بکەژی ئیمام کازم

ئیمام کازم، کە لە ساڵی 799ـی زاینی لەسەردەمی حوکمڕانیی خەلیفە هاڕونە رەشید کوژرا، گۆڕەکەی لە ناوچەی کازمییەی بەغدایە.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت و زۆرینەی جومگە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتەیان گرتە دەست.

شەقامی رەشید، یەکێکە لە شەقامە سەرەکی و ناسراوەکانی شاری بەغدا. لەو شەقامەدا، چەند مزگەوت و بازاڕێکی کۆ ن و مێژوویی هەن.











باسنيوز
Top