چەند گەڕەک و کۆمەڵگەیەکى سلێمانی بێ ئاو دەبن

چەند گەڕەک و کۆمەڵگەیەکى سلێمانی بێ ئاو دەبن
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاشکرای کرد، چەند گەڕەک و کۆمەڵگەیەکی سلێمانی بێ ئاو دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەھۆی شکاوی لە ھێڵی سەرەکیی ئاوی ڕاپەڕین، بۆ ماوەیەکی نادیار ئەم شوێنانە ئاویان نابێت: قولەرەیسی سەروو، 42، 49، 8 و 28 کانی ڕاپەڕین، بەڕێز ستی و ھێلان ستی".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی کاتی چاککردنەوەی ھێڵی سەرەکیی ئاوی ڕاپەڕین ھیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا ئاماژەی بەوە داوە، کە بۆ ماوەیەکی نادیار ئەو گەڕەک کۆمەڵگانە بێ ئاو دەبن.









باسنيوز
Top