دوو چاودێری سندووقەکانی دەنگدان لە باکووری کوردستان کوژران

دوو چاودێری سندووقەکانی دەنگدان لە باکووری کوردستان کوژران
دوو چاودێری سندووقەکانی دەنگدان لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان کوژران وبکوژەکەش دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31-3-2019، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ئەنجومەنی پارێزگا و موختاری گوندەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستی پێ کرد.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، لە هەڵبژاردنی موختاری گوندی بۆڵونمەز لە ناوچەی پوتورگە لە شاری مەڵەتی لە باکووری کوردستان، لەناو بنکەیەکی دەنگدان شەڕ دروست بوو و دوو چاودێری سندووقەکانی دەنگدان بەهۆی شەڕەکەوە، کوژران.

دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان بکوژەکەیان دەستگیر کرد و رێکاری توندی ئەمنییان لە گوندەکە گرتووەتە بەر.









باسنيوز
Top