پیرە : یەکێتی دوایین پێشنیازەکانی خۆی داوەتە شاندی پارتی و چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەکات.

پیرە : یەکێتی دوایین پێشنیازەکانی خۆی داوەتە شاندی پارتی و چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەکات.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەوان چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێشنیازەکەیان دەکەن و نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی هەردوولا لایەنیشی ڕاگەیاند.



سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی حزبەکەی ڕایگەیاند کە یەکێتی دوایین پێشنیازەکانی خۆی داوەتە شاندی پارتی و چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەکات.



هاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەموو لایەنەکان خواست کە بتوانن لەبارەی ئەو ھەڕەشە بەردەوامانەی کە لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە، کۆک بن و لەیەک سەنگەردا بن.



لە کۆتاییشدا یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی پرسیاری ئەوەی لێکرد: ”کەواتە ڕێککەوتن نزیکە؟“، لە وەڵامیشدا سەعدی پیرە گوتی: ”ئیشەڵا“.








باسنیوز
Top