ئامادەکاری بۆ سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت

 ئامادەکاری بۆ سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامادەکاری بۆ سەرژمێریی گشتی لە وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان، دەکات.



ئەمڕۆ یەکشەممە 31-3-2019، عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی سەرژمێری بەپێی پلانی خۆیان و لە کاتی دیاریکراوی خۆیان، بەڕێوە دەچن.



عەبدولزەهرە هینداوی هەروەها رایگەیاندووە، کە فەرمانێکی وزاری بۆ پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و خانووەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەرچووە.



هەروەک گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتیی سەرۆکی دەزگای ناوەندیی ئامار و بەشداریی نوێنەری هەرێمی کوردستان، دەبێت.



عەبدولزەهرە هینداوی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کە ژوورە ئۆپەراسیۆنەکە ئامادەکاریی بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشووان و خانووەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2020، دەکات.







باسنیوز
Top