عەلی حەمەساڵح: یەکێتی کێشه‌ی پۆستی هه‌یه نه‌ک یاسای سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە یەکێتی کێشەی لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم نییە، بەڵکو کێشەی پۆستی هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 30/3/2019، عەلی حەمەساڵح ، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "به گوێره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی تا كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌مێنێته‌وه".
گوتیشی: "من پێم وابوو یەکێتی کێشەی لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەیە، بەڵام دیارە ئەمڕۆ بە برادەرانی پارتییان گوتووە، کە ئەگەر جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم زیادبکرێ ئەوان بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن، ئەمەش دەیسەلمێنێ کە کێشەیان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم نییە".
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: :یه‌کێتی نیشتمانی، داوای جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات، پێی بدرێت دێت، که‌واته کێشه‌ی پۆستی هه‌یه نه‌ک یاسا".
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرد و بڕیارە بەمنزیکانە خوێندنەوەی دووەم و سێیەمیش بۆ پڕۆژە یاساکە بکرێت.
باسنيوز
