لیژنەی یاسایی پەرلەمان كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی ھەرێم تاوتوێ دەكات
دوای ئەوەی دوێنێ 30/3/2019، پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و ھەمواركردنەوەی شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆك كرد، پڕۆژە پێشنیازەكە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی كرا. ئەمڕۆش بڕیارە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژە پێشنیازەكە، بۆ ئەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكات.
فراكسیۆنی یەكێتیش بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە، ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێن، ئەوا بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی دەكەن.
لای خۆیەوە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، دەیانەوێ كۆدەنگی نیشتمانی دروست بكەن و داوای لە سەرجەم فراكسیۆنەكان كرد، داواكارییەكانیان لە كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی جێگیر بكرێن.
K24
