له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش پشوو راگه‌یه‌ندرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری خۆی ئاگادار ده‌كاته‌وه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له ته‌واوی قوتابخانه‌كان پشووی فه‌رمییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ره‌واندوز له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به "ناحیه‌ی وه‌رتێ، دۆڵی خانه‌قا، دۆڵی مه‌نجڵ و دۆڵی ئاكۆیان"، به‌هۆی پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری روودانی لافاو بۆ سبه‌ی كرده پشووی فه‌رمی، ته‌نیا له قوتابخانه‌كانی سه‌نته‌ری قه‌زای ره‌واندوز نه‌بێت، كه ده‌وامیان ئاسایی ده‌بێت.
هه‌ر بەهۆی شەپۆلی باران بارین و خراپی کەش و هەوا و دورکەوتنەوە لە هەر کارەساتێکی نەخوازراو، په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ره‌واندوزیش بۆ سبه‌ی پشووی فه‌رمی راگه‌یاند و بۆ رۆژی دواتر كه ده‌كاته دووشه‌ممه 1 نیسان، ده‌وام ئاسایی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای مێرگه‌سۆر، چۆمان، ده‌شتی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێریش له به‌ر هه‌مان هۆكار پشووی فه‌رمییان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی راپه‌ڕین له‌به‌ر هه‌مان هۆكار رایگه‌یاند، "مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ته‌واوی كۆلێژ و بەشەكان و سەرۆكایەتی زانكۆ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، بەهۆی هه‌ڵكردنی شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری درووستبوونی لافاو، سبەی یەکشەممە 31 مارس لە زانکۆی راپەڕین پشووی فەڕمی دەبێت".
k24-
