له‌ گه‌رمیان ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ده‌كرێت

له‌ گه‌رمیان ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ده‌كرێت
لەپاڵ ئامادەکاریەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشبینی بارانێکی زۆر و ھاتنی لافاو چەند تیمێکی خۆبەخش و چەند ھاووڵاتیەك بەخۆیان و شۆفڵەکانیانەوە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

بە به‌گوێره‌ی پێشبینەکان، لە دوو ڕۆژی داھاتوودا شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین ناوچەی گەرمیان دەگرێتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ك قائیمقامیەتەکانی کفری، کەلار و گوند و شارۆچکەکانی گەرمیان ئاگادار کراونەتەوە، خۆیان بۆ ھەر پێشھاتێکی نوێی کەش و ھەوا ئامادە بکەن.
k24-
Top