بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی دهۆک: پلانی دروستکردنی ٧ بەنداوی ترمان هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی دهۆک: پلانی دروستکردنی ٧ بەنداوی ترمان هەیە
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک ڕایگەیاند، لەبەر ڕێژەی هاتنی زۆریی باران ئاستی بەنداوەکان لە بەرزبوونەوەدان و بەنداوەکان لە پڕبوونەوەدان.

ئەمساڵ بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزە ئاستی بارانبارین زۆر بەرز بووە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

دهۆک یەکێکە لە ناوچە شاخاوییەکان و ئاستی بەفر و بارانبارین لە چەندین شوێن بە ئاستێکی زۆر بەرز بووەتەوە و لەو بارەیەشەوە، فەیسەڵ نووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئاستی بارانبارین زۆر بووە و لە بەنداوی گەورەی دهۆکیش تیمەکانمان چاودیرییەکی باشی ئاستی ئاو دەکەن."

لەبارەی مەترسیی بەنداوەکەوە گوتی: "هەموو خەڵکێک دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە و هەرکاتێک مەترسی بۆ سەر هەر بەنداوێک دروست بوو بێگومان خەلکی خۆمان ئاگادار دەکەینەوە."

دەشڵێ: "لە پلانماندایە چەندین بەنداوی تر دروست بکەین، بۆ ئەوەی گوشار لەسەر بەنداوەکانی ئێستا نەبیت و ئێستاش پلانی دروستکردنی ٧ بەنداوی ترمان هەیە و چاوەڕوانی کابینەی داهاتووین بۆ ئەوەی دروست بکرێن."
kdp-
Top