تاریق نووری: خاوەنی پڕۆژە گەشتیارییەكەی مووسڵ بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت
د. تاریق نووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی دوو كەس لە خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەكەی مووسڵ كە بووە ھۆی نوقمبوونی بەلەمێكی گەشتیاران و ژمارەیەكی زۆریان خنكان و ژمارەیەكیش ون بوون، ھاتبوون بۆ شاری ھەولێر و دوو كەسیش بوون، ھێزەكانی ئێمە بە بڕیاری دادوەر ھەردوو كەسەكەیان دەستگیر كردوون و ئێستا دەستبەسەرن".
بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر گوتیشی، ئەو دوو كەسە كە دەستگیر كراون، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و ھەر كاتێك دادگای مووسڵ داوای لە دادگای ھەرێم كرد رادەستیان بكەن، ئەوانیش رادەستیان دەكەن، بۆیە لە رێگەی دادگاوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون، كوڕ و باوكن بەناوەكانی عوبەید ئیبراھیم عەلی و رەیان عوبەید ئیبراھیم.
بە ھۆی نوقمبوونی بەلەمێكی گەشتیاری لە مووسڵ، زیاتر لە ١٠٠كەس خنكان و پتر لە ٦٠كەسی دیكەش ون بوون و ژمارەیەكیش رزگار كران.
kdp-
