وەزارەتی كارەبا: 7 تۆڕباینی دوكان و دەربەندیخان ئیشیان پێدەكرێت.. كارەبا زیادی كردووە
محەممەد ئەمین هەورامی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوەكانی دەربەندیخان و دوكان بۆ سەرووی (475) مێگاوات كارەبا بەرز بووەتەوە".
هەورامی دەڵێ: "لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەنداوی دوكان 60 مێگاوات كارەبا بەرهەم هاتووە، بەڵام ئێستا بە هۆی زیادكردنی ڕێژەی ئاو لە هەردوو بەنداوەكە، بەرهەمی كارەبای بەنداوی دوكان زیادی كردووە بۆ 250 مێگاوات، كە پێنج تۆڕباینی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە و چواریان ئیشیان پێدەكریت، هەروەها لە بەنداوی دەربەندیخان 225 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنین، كە سێ تۆڕباینی هەن و هەرسێكیان ئیش پێدەكەین".
ڕاوێژكارەكەی وەزارەتی كارەبا گوتیشی: "لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا ڕۆژانە (3400) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بۆ وەرزی هاوینیش وێستگەی خەبات كە 300 مێگاوات كارەبا بەهەم دێنێت، دەیخەینە كار، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن لە بەكارهێنانی كارەبا تاوەكو بتوانین پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر بكەین".
kdp-
