کۆمسیۆن: نزیکەی ٧٠٠ کەس لە کوردستان دادەمەزرێن
ڕزگار حاجی، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەپێی ئەو بوودجەیەی لە لایەن داراییی عێراقەوە بۆ دامەزراندنی کارمەندانی کۆمسیۆن تەرخان کراوە ژمارەیەک کارمەند بۆ بنکەکانی کۆمسیۆن دادەمەزرێن، کە بەشی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە."
جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن ڕوونی کردەوە: "بەپێی پێویستیی بنکەکانی کۆمسیۆن کارمەند دادەمەزرێن، بەڵام بەپێی پێداویستیی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٧٠٠ کەس بە شێوەی گرێبەست دامەزرێن، گرێبەستەکانیش زیاتر بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە پێشتر کاریان بۆ کۆمسیۆن کردووە."
ڕزگار حاجی دەڵێت: "ئێستا شاندێکی کۆمسیۆن بۆ دامەزراندنی کارمەندان لە ھەرێمی کوردستانە و ھەموو ئەو ناوانەی بە مەبەستی دامەزراندن کۆ دەکرێنەوە، بەپێی مەرجەکان جیا دەکرێنەوە و، ھەر پارێزگایەک بەشی خۆی دەبێت، بەڵام ڕێژەی دامەزراندن بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق زیاترە لە ھەرێمی کوردستان، چونکە بڕیارە ئەمساڵ ھەڵبژاردن لە پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
kdp-
