عەبدولباست سەیدا: پەیەدە کوردی لە خۆ کرد

	 عەبدولباست سەیدا: پەیەدە کوردی لە خۆ کرد
سەرۆکی پێشووی ئیئتلافی نیشتمانی، هێزی شۆڕشگیڕ و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێ، بە نەمانی داعش لە سووریا و ناوچەکە مانای ئەوەیە نییە کە تیرۆر لە ناوچەکەدا نەماوە، بگرە قۆناغەکە هەستیارتر بووە.

عەبدولباست سەیدا، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "نەمانی داعش لە سووریا بە مانای کۆتاییی تیرۆر نییە، بگرە ئەو ڕێکخراوەیە بە چەندین شێوەی دیکە خۆی ڕێک دەخات و نەمانی داعش چارەسەری کێشەکانی سووریا ناکات، چونکە پرسی سووریا پرسێکی سیاسییە."

بە گوتەی سەیدا: "نەمانی داعش هەنگاوێکی گرنگ بوو، بەڵام دوای داعش قۆناغەکە هەستیارتر بووە. ئاخۆ کورد لە سووریا چی دەست دەکەوێت، چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان دەکات و پەیەدەش زۆر هەڵەی کرد، وەک کارتێک لە هەموو لایەکەوە بەکار دەهات و کوردیشی لە خۆی کرد."

ئەو سیاسەتمەدارەش پێی وایە: "پەیەدە چارەی نییە، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ڕیێککەوتنەکانی دهۆک و هەولێر کە لەژێر سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانیدا ئەنجامی دابوون، دەبێ جێبەجێ بکرێت، چونکە بەهۆی ئەو هێزەوە ملیۆنێک کەس کۆچیان کردووە و خەڵک بۆ دەرەوەی نەفی کراون. دەبێ متمانەیەک بۆ کوردان دروست بکات و ژیانی سیاسی بۆ لایەنەکانی تر بڕەخسێنێت."
kdp-
Top