بڕیارێک لەبارەی کاتی دەوامی فەرمانبەران دەدرێت

بڕیارێک لەبارەی کاتی دەوامی فەرمانبەران دەدرێت
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی رێکخستنی دەوامی فەرمانبەرانەوە گشتاندنێکی ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی و نەخۆشخانەکان و بنکە و دەزگا تەندروستییەکان کرد.

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر تێیدا ڕوونکردنەوە لەبارەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانەوە خراوەتە ڕوو.

لە گشتاندنەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکان هەفتانە 5 ڕۆژ دەوام دەبێت لە یەکشەممە تاکو پێنجشەممە کاتی دەوامیش لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو 3ی دوای نێوەڕۆ دەبێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، کە لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان هەفتانە 6 ڕۆژ دەوام دەبێت لە شەممە تاکو پێنجشەممە کاتی دەوامیش لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو 2ی دوای نێوەڕۆ دەبێت.

هەر لە گشتاندنەکەدا ئاماژە بە نەهێشتنی دیاردەی (off) و (متناوب) کراوە و ئەم بڕیارە لە بەرواری 1/4/2019ـەوە جێبەجێ دەکرێت.










باسنيوز
Top