لە گەرمیان ئامادەکاری بۆ ڕووبە ڕووبوونەوەی لافاو دەکرێ

لە گەرمیان ئامادەکاری بۆ ڕووبە ڕووبوونەوەی لافاو دەکرێ
قایمقامی قەزای کەلار ڕای دەگەیەنێت، ئامادەکاریمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لافاو کردووە.

شەهاب ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار ڕايگەیاند: ”ئەمڕۆ شەممە 30/3/2019، ژووری عەمەلیاتمان دروست کرد و شارمان بۆ دوو بەش دابەش کرد، بۆ هەریەک لەو بەشانەش تیمێکمان دروست کردووە، کە لە بەرپرسانی حکوومی، پۆلیس، شارەوانی و سیانەی کارەبا لەگەڵ ڕێکخراوێکی خۆبەخش پێکهاتووە“.

گوتیشی: ”15 شۆفەڵ و ئالیەتی دیکە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لافاو کە ڕووبدات ئامادەکراون“.

سەبارەت بە دەوامی دامودەزگاکان و پەروەردە لە سنوورەکەدا، شەهاب ئەحمەد گوتی: ”سەیری کەشوهەوا دەکەین و ئەگەر پێویستی کرد دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ پەروەردە و ئەوانی دیکە بۆ سەلامەتی قوتابییەکان ئەو ڕۆژە دەکەینە پشوو“.










باسنيوز
Top