له ڕێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌لیكار بۆ 10 هه‌زار هاووڵاتیی كورد ده‌ڕه‌خسێنرێت
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵیك قوتابیی كورده‌وه له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی پۆزنان- پۆڵۆنیا پێشكه‌ش كراوه و "ئامه‌د سامی" و تیمه‌كه‌ی( شایان سالار، زانا ئه‌حمه‌د، سه‌ید مورته‌زا و كایا بورسا) ئەنجامیان داوە و ئامانجیان دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی‌كاره بۆ زیاتر له ١٠ هه‌زار هاونیشتیمانیی كورد له هه‌رێمی كوردستان.
خه‌ڵاته‌كانی هۆڵت (Hult Prize) پێشبڕكێیه‌كی گه‌وره‌ی جیهانییه كه كار بۆ چاره‌سه‌ری كیشه گه‌وره‌كانی جیهان ده‌كات و ساڵانه چه‌ندین هه‌زار كه‌س پڕۆژه‌كانیان بۆ ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌نێرن. بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵاته‌كانی هۆڵتز بریتین له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی (برسێتی، هه‌لیكار، ژینگه، ته‌ندروستی، ئابووری...هتد).
خه‌ڵاته‌كانی هۆڵت له‌ژێر چاودێریی ڕاسته‌وخۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كار ده‌كات و له‌لایه‌ن بیل كلینتۆن، ٤٢هه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. تیمی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه بڕی یەک ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت تا بتوانێت به‌و بڕه پاره‌یه پڕۆژه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات".
لەمبارەوە زیاد ڕه‌ئووف، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا ده‌ستخۆشیی خۆی له‌م جۆره چالاكییه ناوازه به سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه گه‌یاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا پشتیوانی ته‌واوی ئه‌م جۆره پڕۆژانه و هاوشێوه‌كانیان ده‌كات كه خزمه‌تێك به تاكی كورد بگه‌یه‌نێت.
باسنيوز
