ڕزگار عەلی: یەکێتی لەگەڵ پارتی لە کۆبوونەوەی بەردەوام دایە
ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕايگەیاند، ھیچ وادەکەیەک بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دیاری نەکراوە و جارێ دیار نییە کەی کۆدەبینەوە، بەڵام ئێمە پێشنیازێکمان ئاراستەی پارتی کردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین"
ئاماژەی بەوەش دا، یەکێتی لەگەڵ پارتی لە کۆبوونەوەی بەردەوام دایە و ” ھیوادارم لەگەڵ پارتی ڕێکبکەوین و بتوانین کێشەکان چارەسەربکەین".
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندی باڵای پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەت و پشکەکانی یەکێتی لەو کابینەیە بەڕێوە چووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە و دوای سەرجەم کۆبوونەوەکانیش، شەوی ڕابردوو عیماد ئەحمەد، ئەندامی شاندی یەکێتی ئاشکرای کرد کە پڕۆژەیەکی تازەیان ئاراستەی پارتی کردووە.
باسنيوز
