داقووق.. بەهۆی هێرشی داعشەوە هاووڵاتییەكی کورد گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ شەممە 30/3/2019، هیوا رەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی ڕايگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی (شێخ محەمەد) لە سنووری شارۆچكەی داقووق.
ئاشكراشی كرد، تیرۆریستان لەو گوندەدا هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندەكەیان بە ناوی (عاسی محەمەد رەشید) کوشتووە و برایەكیشی بە ناوی (وەلید محەمەد رەشید) بریندار كراوە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داقووقییان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە جگە لەوەی دۆخی ناوچەكە لە ڕووی ئەمنییەوە نالەبارە جموجۆڵی داعشیش زیادی كردوو و ناوەناوە داعش هێرش دەكەنە سەر گوندەكان و خەڵك شەهید و بریندار دەكەن.
باسنيوز
