پێشمەرگەیەک لە مەحمودییە بە کارەساتێک گیانی لەدەست دا

پێشمەرگەیەک لە مەحمودییە بە کارەساتێک گیانی لەدەست دا
پێشمەرگەیەک لە سنووری شارەدێی مەحمودییە بە کارەساتێکی دڵتەزێن، گیانی لەدەست دا.

د. عەلی تەتەر نێروەیی، بەرپرسی لقی 8ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، سەوری محەمەد ئەمین بەگی کوڕی مام (ئامۆزا)ی ئەو، پێشمەرگەی لەشکری تایبەت بوو.

هەروەک عەلی تەتەر نێروەیی رایگەیاندووە، سەوری محەمەدین ئەمین بەگ لە سەنگەری بەرگریی لە خاکی کوردستان لە سنووری مەحمودییە، هەورەبروسک لێی داوە و دوای پێنج رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ شەممە 30-3-3019 گیانی لەدەست دا.










باسنيوز
Top