دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کەمێک لەمەوبەر، سێیەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاندبوو کە بە واژۆی ٦٨ پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەر ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠١٩، سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، ڕايگەیاند: ”ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و وەکوو فراکسیۆنی یەکگرتوو بەشداریی لە کۆبوونەوەکە دەکەین".

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە بوون.









باسنيوز
Top