پارتی دیموكراتی كوردستان بە یەکێتیەكان و باڵەكانی ناو یەكێتی گوتووە پێنج وەزارەتتان پێ دەدەین

 پارتی دیموكراتی كوردستان  بە یەکێتیەكان و باڵەكانی ناو یەكێتی  گوتووە پێنج وەزارەتتان پێ دەدەین
سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرای کرد کە بە ئاشکرا بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتراوە، پێنج وەزارەتیان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێدەدرێت و ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠١٩ش مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پڕۆژەکەی شەوی ڕابردووی یەکێتی کۆدەبێتەوە.



ئەو سەرچاوە باڵایه ڕوونی کردەوە کە ئەوەی بڵاو کراوەتەوە لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی یان چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان، ”ڕاست نییە“ و ”ڕاست ئەوەیە کە پێمان گوتوون پێنج وەزارەتتان پێ دەدەین، بەڵام ڕەنگە لەسەر وەزارەتی ئەوقاف یان دەستەیەک گرفت نەبێت“.



سەرچاوەیەک لەناو پارتی گوتی: "ئەوەی بڵاو کراوەتەوە راست نییە, راست ئەوەیە کە پێمان گوتون پێنج وەزارەت، رەنگ بێت لەسەر وەزارەتی ئەوقاف یان دەستەیەک گرفتمان نەبێت، ئەوەشی کەباس لەیەکلا کردنەوەی وەزارەتی تەندروستی و پلاندانان و خوێندنی باڵا دەکرێت بۆ یەکێتی راست نییە".



سەرچاوە باڵاکە جەختی لەوە کردەوە کە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەر شەوی ڕابردوو، ئەو حزبە پڕۆژەیەکی ئاراستەی پارتی کردووە، بۆیە ”ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی لەسەر پڕۆژەکە کۆدەبێتەوە“، بەڵام نازاندرێت کە ئاخۆ هەر ئەمڕۆ وەڵامی یەکێتی دەدرێتەوە یاخود نا.



پێشتر عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕای گەیاندبوو کە ئەوان ”تێناگەین یەکێتی چی دەوێت“، چونکە ئەو حزبە هەر جارەی داواکارییەک دەکات کە بەشێکی ئەو گۆڕانکارییە لە داواکارییەکان، بۆ کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکە دەگەڕێتەوە، وەک ڕوشدی ئاماژەی پێدابوو.




باسنیوز
Top