خەسرۆ گۆران: كاتێ دوابڕیار درا ئێمه‌ش ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان

خەسرۆ گۆران: كاتێ دوابڕیار درا ئێمه‌ش ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێ، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیازی كردووە، كە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.

خەسرۆ گۆران، لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، جارێ بڕیار نەدراوە كە هەڵبژاردنی پارێزگاكان سەد لە سەد كەی دەكرێت، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیازی كردووە لە ١٦ی ١١ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە كۆتا بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەش، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، دەیگەڕێنێتەوە بۆ حكوومەتی ناوەند و ئەنجوومەنی نوێنەران، كە بڕیاری لەسەر بدەن، ئاماژەی بەوەش كرد، كاتێ دوابڕیار درا، ئەوانیش وەكو پارتی ئامادەن.

ناوبراو سەبارەت بە بەشداریكردنیشیان، جەختیشی لەوە كردەوە، كە دەبێ پێشوەختە بڕیارە یاساییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەموار بكرێنەوە، هاوكات ئەو شوێنانەشی وەكو كەركووك و ناوچەكانی دیكە، دۆخەكەیان ئاسایی بكرێتەوە.
kdp-
Top