پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی بڵاو كردەوە
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی كردەوە كە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 2019/3/30ی راگه‌یاند، تێیدا به‌پێی حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48 و 54) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ى ئاسایی خولی به‌هاره، ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (3)ى پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30/3/2019 بەڕێوەبچێت.
لە دانیشتەكەدا، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می (پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور) به‌پێى حوكمی مادده‌كانی (79 و 80) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان دەكرێت.
باسنيوز
