سەبارەت بە تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی 12 ى ئاماده‌یی و 9 ى بنه‌ڕه‌تى ڕوونكردنه‌وه دەدرێت
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕايگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه‌باس له پێشخستن یان دواخستنى واده‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌زموونه گشتییه‌كانى پۆلی 12 ى ئاماده‌یی و تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى پۆلی 9 ى بنه‌ڕه‌تى ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانى هه‌ردوو قۆناغى 12 ى ئاماده‌یی و 9 ى بنه‌ڕه‌تى دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و له‌واده‌ى خۆیاندا ئه‌نجامده‌درێن".
باسنيوز
